وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لەرێورەسمی پێشوازیکردن لەنێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "هەڵەی پرۆتۆکۆلی" دروستبووه، له‌بری دانانی ئاڵای عێراق، ئاڵای کوردستان دانراوه.
ئاوێنه: وەزارەتی دەرەوەی ئێران له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوو، دوێنێ لەرێورەسمی پێشوازیکردن لەنێچیرڤان بارزانی "له‌جێگای دانانی ئاڵای عێراق، ئاڵای کوردستان دانراوه، ئه‌وه‌ش هەڵەیه‌كی پرۆتۆکۆڵی بووه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه له‌كۆبونه‌وه‌ی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌و هه‌ڵه‌یه ڕاستكراوه‌ته‌وه‌و ئاڵای عێراق دانراوه.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه كۆماری ئیسلامی ئێران ڕیز له‌یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌گرێت.
بەمەبەستی ئامادەبون لەمەراسیمی سوێندخواردنی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران دوێنێ پێنجشه‌ممه سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامی ئێران‌و لەكاتی پێشوازییەکەشیدا له‌فڕۆكه‌خانه‌ی میهرئاباد، ئاڵای کوردستان دانرابو.