بافڵ تاڵەبانی: هەرێم و وڵاتەكەمان لەبەردەم گۆڕانكاری گەورەدایە
  2021-08-09       1037       

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، "هەرێم و وڵاتەكەمان" لەبەردەم گۆڕانكاری گەورەدایەو پێویستە كاربكەین بۆ دروستكردنی یەكدەنگی نێوان هێزە كوردییەكان لە بەغدا، بۆ ئەوەی داكۆكیكاری سەرسەختی مافە نەتەوەییەكانمان بین و لەنێو خۆی هەرێمیش هاوكارو پشتیوان بین لەپێناو چاكسازی.

ئاوێنە: بافڵ تاڵەبانی، ئەمشەو دوشەممە، لە پەیامێكدا بەبۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کۆچییەوە، رایگەیاند"ئەمساڵ ئەم یادە پڕشکۆیە لەکاتێکدا دەکەینەوە کە ھەرێم و وڵاتەکەمان لەبەردەم گۆڕانکاری گەورەدایە."

وتوشیەتی"پێویستە ھەمومان بە گیانێکی نەتەوەیی و بەرپرسیارانەوە روبەڕوی کێشەکان ببینەوەو کاربکەین بۆ دروستکردنی یەکدەنگی لەنێوان ھێزە کوردییەکان و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ بەرجەستەکردنی یەکڕیزی لە بەغدا تاوەکو داکۆکیکارێکی سەرسەختی بەدیھێنانی مافە نەتەوەییەکانمان بین."

ئەوەشی وتوە"لە ھەرێمیش هاوکار و پشتیوان بین لەپێناو چاکسازی، گۆڕانکاری و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی خۆشەویستی کوردستان."

دەقی پەیامەكە...

بەبۆنەی ھاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کۆچییەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان و گەلی کورد بەتایبەتی دەکەم.

هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە بکەینە دەرفەتێک بۆ زیاتر زیندوکردنەوەی گیانی خۆشەویستی و تەبایی و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان سەرجەم نەتەوە، پێکهاتە و ئایینزاکان. 

بۆ ئەمساڵ ئەم یادە پڕشکۆیە لەکاتێکدا دەکەینەوە کە ھەرێم و وڵاتەکەمان لەبەردەم گۆڕانکاری گەورەدایە. پێویستە ھەمومان بەگیانێکی نەتەوەیی و بەرپرسیارانەوە روبەڕوی کێشەکان ببینەوە و کاربکەین بۆ دروستکردنی یەکدەنگی لەنێوان ھێزە کوردییەکان و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ بەرجەستەکردنی یەکڕیزی لە بەغدا تاوەکو داکۆکیکارێکی سەرسەختی بەدیھێنانی مافە نەتەوەییەکانمان بین. لە ھەرێمیش هاوکار و پشتیوان بین لەپێناو چاکسازی، گۆڕانکاری و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکی خۆشەویستی کوردستان.

هەر شاد و سەرفرازبن


بافڵ تاڵەبانی 
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×