مەكتەبی سیاسی یەكێتی جەخت لە پێویستی بەردەوامبونی "هەنگاوەكانی چاكسازی" دەكاتەوە
  2021-08-11       889       

مەكتەبی سیاسی یەكێتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی حزبەكە كۆبوەوەو پشتیوانی خۆی بۆ ئەو هەنگاوانە دەبڕی كە لە بواری "چاكسازی"دا نراون و جەختی لە پێویستی بەردەوامبونیان كردەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی كۆبونەوەی ئاسایی خۆی لەشاری سلێمانی كرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی، لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر تەوەرەكانی چاكسازی حزبی و حكومی و پرسی هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"كۆبونەوەكە پشتیوانی خۆی بۆ ئەو هەنگاوانەی لەبواری چاكسازی نراون دەربڕی و جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامبونیان كردەوە، چونكە دەبنە سەرمایەكی مەعنەوی و بەرجەستە بۆ سیاسەتی راست و رەوای یەكێتی لەخزمەتی كۆمەڵانی خەڵكدا."

بەپێی راگەیەندراوەكە "لەتەوەری هەڵبژاردندا هەڵسەنگاندنی ئیجابیانە بۆ بەرنامەو كۆششی میحوەرەكانی هەڵبژاردن لەسەرجەم شارو پارێزگاكاندا كرا، تەئكید لەسەر جێبەجێكردنی سیاسەت و بەرنامەی هاوپەیمانی كوردستان كە لیستی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتیە كرایەوە."

كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی هەروەها "بەبایەخەوە هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو لێكتێگەیشتنانە كرد كە لەگەڵ هێزو لایەنە سیاسیەكانی تردا كراون، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەكەشێكی ئارام و دیموكراسیدا بەڕێوەبچن."

دەقی راگەیەندراوەكە...

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×