فەرمانی دەستگیرکردنی به‌رپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە چەمچەماڵ هەڵوەشێنرایەوە
  2021-08-12       1135       

به‌رپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە چەمچەماڵ رایگەیاند، دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوە، ئەمڕۆ دادوەر فەرمانەکەی هەڵوەشاندوەتەوە.

ئاوێنه‌: رێبوار جاف، به‌رپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە چەمچەماڵ لەرونکردنەوەیەکیدا رایگەیاند، "ئەمڕۆ پارێزەرەکەم لە بەردەم دادگا ئامادەبو سەبارەت بە فەرمانی دەستگیرکردنی بەندە کە کەسێک سکاڵای لەسەرم تۆمار کردبوم، دوای خستنەڕویی بەڵگەکان دادوەری بەڕێز بڕیاریدا فەرمانی گرتنەکەم ھەڵوەشێنێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، دەستگیرکردنی ئەو کەسەی "ھیچ پەیوەندی بە منەوە نەبوە لەلایەن دادگاو و ھێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیرکراوە بە فەرمانی بەڕێز دادوەر".

دوێنێ چه‌ند میدیایه‌كی نزیك له یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ دادگای چه‌مچه‌ماڵ به‌پێی مادده‌ی 421 له‌ یاسای سزادانی عێراقی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ رێبوار جاف، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتی له‌ چه‌مچه‌ماڵ ده‌ركردوه‌ و ناوبراویش ره‌تیكرده‌وه‌، هیچ شتێكی فه‌رمی و نافه‌رمی له‌وباره‌یه‌وه‌ پێگه‌یشتبێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×