29 پەرلەمانتار داوای ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكی نائاسایی پەرلەمانی كوردستان دەكەن
  2021-08-13       473       

29 پەرلەمانتار داوای كۆبونەوەیەكی نائاسایی پەرلەمانی كوردستان دەكەن تایبەت بە چەند پرسێكی گشتی پەیوەست بە ژیانی خەڵك و بە ئامادەبونی لایەنی پەیوەندیدار.

ئاوێنە: 29 پەرلەمانتار، ئەمڕۆ هەینی، لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانیان كردوە، رایانگەیاندوە"پاڵپشت بە ماددەکانی (8) و (66) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان داوادەکەین لەبەڕیزتان بانگهیشتی ئەندامانی پەرلەمان بکەن بۆ ئەنجامدانی کۆبونەوەیەکی نائاسایی تایبەت بە چەند پرسێكی گشتی پەیوەست بە ژیانی خەڵک بە ئامادەبونی لاییەنی پەیوەندیدار."

ئەو 29 پەرلەمانتارە داوایان كردوە كە كۆبونەوەكە تایبەت بێت بە چەند پرسێكی گشتی لەوانە: گرانبونی نرخی خزمەتگوزارییەکان، کەمی کاتژمیرەکانی کارەبای نیشتمانی و نرخی کارەبا، باج، کەمئاوی، بەنزین، پەیینی کیمیایی.

ناوی پەرلەمانتارەكان:

١.عبدالستار مجید
٢.کازم فارۆق
٣.شیرکۆ جەودەت
٤.علی حمە ساڵح
٥.سیروان بابان
٦.محی الدین حسن یوسف
٧.سەرکۆ ئازاد
٨.ڕوپاک احمد
٩.ئاشنا عبداللە
١٠.کاروان گەزنەیی
١١.عوسمان علی
١٢.مژدە محمود
١٣.سەرچنار احمد
١٤.شیرین ئەمین
١٥.شایان کاکە ساڵح
١٦.هەورامان گەچێنەیی
١٧.کاوە عبدالقادر
١٨.اسماعیل سگیری
١٩.جلال محمد
٢٠.دابان محمد
٢١.عمر عبداللە
٢٢.بەدرییە ئیسماعیل
٢٣.هلز احمد محمد
٢٤.هاوڕێ مەلا ستار
٢٥.ابوبکر عمر عبداللە
٢٦.سیپان سالم حسن
٢٧.ڕزگار
٢٨.مسلیم عبداللە
٢٩-دیاری ئەنوەر


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×