2021-08-14   296     
بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و ڕایدەگەیەنێت: بەشی نەخۆشانەی قەڵا توانای وەرگرتنی نەخۆشی دیكەی نەماوە.
ئاوێنه: لهراگهیاندراوێكدا ، بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بڵاویكردەوە: هاوڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە كە بەشی نەخۆشانەی قەڵا توانای وەرگرتنی نەخۆشی دیكەی نەماوە، مەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت، چونكە ئێستا سەرووی 65 نەخۆشی داخلكراو لە نەخۆشخانەكەدا ھەن.
راشیدهگهیهنن: بۆیە داواتان لێدەكەین ڕێنماییە تەندروستییەكان جێبەجی بكەن و خۆتان و خانەوادە بەرێزەكانتان بپارێزن.