"لە هەرێمی کوردستان 38 حزبی سیاسی مۆڵەتدار هەیە"
  2021-08-14       438       

بەرپرسی كۆمەڵە و حزبەكان لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: "ئه‌و حزبانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن، ئه‌گه‌ر له‌ وڵاتی خۆیان مۆڵه‌تیان نه‌بێت، ناتوانن له‌ هه‌رێمی كوردستان چالاكی سیاسی ئه‌نجام بده‌ن". دەڵێت" لە هەرێمی کوردستان 38 حزبی سیاسی مۆڵەتدار هەیە".

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ شەممە، 14 ئابی 2021 عەبدوڵڵا حەسەن، بەرپرسی كۆمەڵە و حزبەكان لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، "ئه‌و حزبانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن، ئه‌گه‌ر له‌ وڵاتی خۆیان مۆڵه‌تیان نه‌بێت، ناتوانن له‌ هه‌رێمی كوردستان چالاكی سیاسی ئه‌نجام بده‌ن، له‌ روی یاساییه‌وه‌ ناتوانین هه‌ڵسه‌كه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، مۆڵه‌تیان پێبده‌ین و باره‌گا بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ وڵاتی خۆیان مۆڵه‌تی یاساییان هه‌بێت، ئه‌وا لێره‌ش به‌ پێی یاسا مۆڵه‌تیان پێده‌ردێت".

باسی لەوەشکردووە، ''جگە لە حزبە کوردستانییەکانی ناو هەرێمی کوردستان، پێنج حزبی عێراقیش بەپێی مەرجەکان مۆڵەتی چالاکی سیاسییان پێدراوە، لە مەرجەکان نابێت پێچەوانەی سیستەمی دیموکراسی هەرێمی کوردستان کار بکەن، پێویسته‌ دژی دابونەریتی گەلی کوردستان نەبن، رێز لە ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان بگرن و دووربن لە توندوتیژی. لەسەر ئاستی عێراقیشدا، لە چوارچێوەی دەستوور بابەتی پێکهێنانی حزب و چالاکی سیاسی رێکخراوە.''

لە هەرێمی کوردستان بەپێ یاسای ژمارە 17ی ساڵی 1993، هەموارکراو 38 حزب، مۆڵەتی کردنەوەی بارەگا و ئەنجامدانی چالاکی سیاسییان پێدراوە، یاساكه‌ ئەو حزبانە دەگرێتەوە، کە لە ناو هەرێمی کوردستانن، بەڵام یاسایەکە حزبەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق ناگرێتەوە، ئەگەر لە وڵاتی خۆیان مۆڵەتی کارکردنیان پێنەدرابێت.

لە هەرێمی کوردستان حزبە سیاسییەکان بەپێ یاسای ژمارە 17ی ساڵی 1993ی هەموارکراو، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە مۆڵەتی کردنەوەی بارەگا و ئەنجامدانی چالاکی سیاسییان پێدەدرێت، ئەمە بۆ ئەو حزبانەی ناو هەرێمی کوردستانە، بەڵام یاسایەکە حزبەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق ناگرێتەوە، ئەگەر لە وڵاتی خۆیان مۆڵەتی کارکردنیان پێنەدرابێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×