شۆڕش ئیسماعیل رایگەیاند، چاوپۆشی له‌هیچ كرده‌وه‌یه‌كی خراپ ناکەن و سزای توندی ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن كه ده‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه و رێفۆرمی سه‌ربازی.
ئاوێنه: ئەمڕۆ دووشەممە، ١٦ی ئاب، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ فه‌رمانده و جێگرانی سه‌رجه‌م لیواكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه کۆبووەوە و رایگەیاند:" پێویستە هه‌مووان دووربكه‌ونه‌وه له‌نه‌فه‌سی حزبی و له‌ناو یه‌كه‌كاندا پێشمه‌رگه‌ی خاك و نیشتمان بن و چاوناپۆشین له‌هیچ كرده‌وه‌یه‌كی خراپ و سزای توندی ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ین كه ده‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ی رێكخستنه‌وه‌و رێفۆرمی سه‌ربازی ".
ئاماژەی بەوەشکرد:" جەختمانکردەوە لەوەی هەمووان پابه‌ندی ئه‌رك و دیسپلینه سه‌ربازییه‌كان بن به‌زانستی سه‌ربازی نوێ، كه هاوتابێت له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانان و پارێزگاری له ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌رێم بكه‌ن ".