هاتوچۆی‌ هەرێم: هیچ بڕیارێک نییە بۆ گۆڕانکاریی لەتابلۆی‌ ئۆتۆمبێل
  2021-08-17       452       

بەرێوەبەری‌ گشتی‌ هاتوچۆی‌ هەرێم ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ بڕیاری‌ گۆڕانکاریی لەتابلۆی‌ ئۆتۆمبێل لەهەرێمی‌ کوردستان درابێت‌و ده‌ڵێت، ئەوەی‌ بڵاوکراوەتەوە لەو بارەیەوە راست نییە.  

ئاوێنه‌: عەبدولقادر عەزیز، بەرێوەبەری‌ گشتی‌ هاتوچۆی‌ هەرێم  ئەمڕۆ سێشەممە بەسایتی‌ ناس کوردی‌ راگەیاندووه‌، گۆڕانکاریی لەتابلۆ لەئارادا نییەو هیچ بڕیارێکی‌ نوێ نییە لەو بارەیەوە.  

وتیشی‌، ئەوەی‌ هەیە لەو بارەیەوە تا ئێستا تەنها پەیوەندی‌ بەپێدانی‌ تابلۆی‌ هەیە بەزمانی‌ ئینگلیزی‌ بەو ئۆتۆمبێلانەی‌ دەبرێنە دەرەوەی‌ هەرێم، هیچ بڕیارێکی‌ دیکە نەدراوە لەبارەی‌ تابلۆوە.  

ئەوە لەکاتێکدا لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ئەمڕۆ دەنگۆی‌ گۆڕینی‌ تابلۆی‌ ئۆتۆمبێل بڵاوکرایەوەو چەند نمونەیەکی‌ تابلۆکان دەستاودەستی‌ پێکرا.  
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×