سەدر دوو مەرجی هەیە بۆ بەشداریكردن لە پرۆسه‌ی هەڵبژاردن
  2021-08-18       1061       

چەند سەرچاوەیەكی ئاگاداری عێراقی بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی چاپی لەندەنیان ڕاگەیاندووە موقتەدا سەدر ئامادەیی گەڕانەوەی هەیە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن بەڵام پاش بەدیهاتنی دوو مەرجی سەرەكی.   
  
ئاوێنه‌: سەرچاوەكان ئەوەشیان وتووە (18ی ئابی 2021) كە سەدر مەرجی ئەوەیە هەڵبژاردن دوابخرێت بۆ كاتێكیتر بۆ ئەوەی ڕەوتەكەی بتوانێت باشتر خۆی بۆ ئامادە بكات، هەروەها سیستانی گەورە مەرجەعی شیعە لە ڕێگەی فەتوایەكەوە چەكی بەرەڵا حەرام و سەركۆنە بكات، چونكە پێیوایە ڕكابەرەكانی لە ڕێگەی هێزەوە ئەنجامی هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی خۆیان ئاراستە دەكەن.   

ئەم دزەكردنانە بەدوای ئەوەدا دێت كە چەند ڕۆژی ڕابردوو موقتەدا سەدر بەشداری پرسەی عاشورای كرد لە ماڵی سیستانی لە تەنیشت مەزاری ئیمام عەلی لە شاری نەجەف.  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×