2021-08-19   351     
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، سەرۆکی ئەفغانستان به‌فێڵباز ناوده‌بات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "لەگەڵ هەڵاتنیدا پارەی بردوەتە دەرەوەی وڵاته‌كه‌ى".
ئاوێنه: لەمیانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی "نیوز ماکس" دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، "ئەشرەف غەنی فێڵباز بوو، پارەیەکی زۆریشى لەگەڵ خۆیدا برد‌و هەڵات".
بەوتەی ترەمپ، "ئەشرەف غەنی سەرکردە نەبوو، ئەو پێشئەوەی دواین سەربازی ئەمریکا بکشێتەوە هەڵات".
پێش گەیشتنی تاڵیبان بەشاری کابوڵ، ئەشرەف غەنی خاکی وڵاتەکەی سەرەتا بۆ تاجیکستان‌و پاشانیش بۆ ئیمارات جێهێشت.
به‌گوێره‌ى میدیاى ڕوسیا، سه‌رۆكى ئه‌فغانستان له‌كاتى هه‌ڵاتنیدا، پاره‌یه‌كى زۆریشى له‌گه‌ڵ خۆى بردوه‌و ته‌نانه‌ت پاره (كاشه‌كه) ئه‌وه‌نده زۆر بوه، به‌شێكى له‌فڕۆكه‌خانه‌ى كابوڵ لێ به‌جێماوه.