تەندروستی سلێمانی: هەڵسەنگاندن بۆ دەستپێكردنەوەی خوێندن دەكەین
  2021-08-19       361       


هێرش سەلیم  جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، پێش دەسپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن، دەبێت مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناوەندەكانی خوێندن بە ڤاكسین بكوترێن.

ئاوێنه‌: هێرش سەلیم جێگری لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنوسیدا وتی، هەفتەی ئایندە هەڵسەنگاندنی تەواو بۆ ئامارەكان دەكەین بۆ ئەوەی بزانین  ئامارەكان ڕوو لەبەرزبونەوەی زیاتر دەكەن یان نا.

سەبارەت بە دۆخی تەندروستی هەرێمی كوردستان  هێمای بۆ ئەوەكرد، ئێستا لەقۆناغی چارەسەر دەرچوین، دەبێت خۆپارێزی چڕتر بكەینەو كوتان بە ڤاكسین زیاد بكرێت.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی باسی لەوەشكرد، دەبێت پێش دەسپێكردنەوەی پرۆسەی خوێندن مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناوەندەكانی خوێندن بە ڤاكسین بكوترێن و رێكاری خۆپارێزیش بگیرێتە بەر.  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×