ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، لەمساڵدا 35 هەزار عێراقی داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەوروپا کردوە لەو رێژەیەش زیاتر لە لەسەدا 70یان خەڵکی هەرێمی کوردستانن.
ئاوێنە: ئاری جەلال، لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ئەوەشی وتوە"خراپی گوزەرانی خەڵک و نەبونی خزمەتگوزاری وایکردوە کە خەڵک بەتایبەت چینی گەنجان پەنا بۆ کۆچ ببەن."
ئەوەشی وتوە"بەداخەوە ڕێژەیەکی زۆر لەو کۆچبەرانە لە وڵاتانی تورکیا و یۆنان و لیتوانیا لە دۆخێکی خراپی گوزەراندا بەشێکیش لەناو زیندانەکانن یا بێ سەروشوێنن و لە کوردستان وەک دەزگای لوتکە نمونەی DNA مان لە کەسوکارییان وەرگرتوە تا بیاندۆزینەوە کە هەندێک لەوانە پاش ماوەیەک تەرمەکانیان لە گۆڕستانەکانی ئەو وڵاتانە دەۆزینەوە کە لەوێ نێژراون."
بەپێی قسەی ئاری جەلال "ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی ڕابردو، ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاوتری کۆچبەران له‌ماوه‌یه‌کی کاتی زۆر که‌مدا له‌که‌ناراوه‌کانی تورکیاوه خۆیان گه‌یاندوه به که‌ناراوه‌کانی ئیتاڵیا. "
دەربارەی ئامارەکانی ئەمساڵی کۆچکردن، سەرۆكی دەزگای لوتكە ئاشكرایكردوە"به‌پێی ئه‌و ئاماره سه‌ره‌تاییانه‌ی که به‌رده‌ستی ئێمه که‌وتوه هه‌تا ئێستا زیاتر له 35 هه‌زار که‌س خۆی گه‌یاندوه به وڵاتانی ئه‌وروپاو داوانامه‌ی مافی په‌نابه‌رییان پێشکه‌ش کردوه به‌ده‌ر له‌وانه‌ی له‌ئێستادا جارێ یه‌کلانه‌بونه‌ته‌وه له وڵاتانی به‌ڵقانن ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاون، هەروەها جگە له‌و که‌سانه‌ی که له‌ئێستادا له تورکیان به‌نیازن بڕۆن ئه‌مانه‌ش هه‌موی ڕه‌نگه هه‌تا کۆتایی ساڵ ڕێژه‌که زۆر زۆر له‌مه زیاتر بێت."
سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رونیکردەوە"ئه‌م ئاماره بۆ هه‌رێمی کوردستان نییه بۆ سه‌رجه‌م عێراقه، هیچ هاوڵاتیه‌کی هه‌رێمی کوردستان به‌ناوی هه‌رێمه‌وه له وڵاتانی ئه‌وروپا تۆمار ناکرێت، سه‌رجه‌میان به‌عێراقی تۆمارده‌کرێن، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و ڕوداوه نه‌خوازراوانه‌ی له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردو، وه‌ک ده‌زگای لوتکه له‌ماوه‌ی 6-7 ساڵی ڕابردو که له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌تانه و له‌گه‌ڵ ڕوداوه نه‌خوازراوه‌کاندا بوه دیاره پۆلێنکراوه زیاتر 70% ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که له وڵاتانی ئه‌وروپا داوانامه‌ی مافی په‌نابه‌رییان پێشکه‌ش کردوه هاوڵاتی هه‌رێمی کوردستان بون."
هەروەها وتیشی" به‌داخه‌وه له ڕوداوه نه‌خوازراوه‌کانیشدا له‌کۆتایی 2015 وه هه‌تائێستا به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی لای ئێمه تۆمارکراوه‌و به‌پێی ئه‌و ته‌رمانه‌ی ئێمه بۆ سه‌رجه‌م عێراق گه‌ڕاندومانه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌ی که بێسه‌روشوێن بون له ڕوداوه نه‌خوازراوه‌کان زیاتر 430 که‌سمان هه‌یه که ئه‌مانه ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاویان ته‌رمه‌کانیان بونی هه‌بوه و نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان ڕاده‌ستی که‌سوکاریان نه‌کراوه‌ته‌وه، هه‌ندێکشیان هه‌یه بێسه‌روشوێنه هه‌تا ئێستا فایله‌کانیان به‌کراوه‌یی ماوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی بتوانیین چاره‌نوسیان بۆ که‌سوکاره‌کانیان دیاری بکه‌ین."
دەربارەی ئەو کۆچبەرە عێراقیانەی لە وڵاتی لیتوانان و لە دۆخێکی خراپدان سەرۆکی دەزگای لوتکە وتی"ئەو کۆچبه‌رانه له‌ئێستادا به‌ڕێگه‌یه‌کی نوێ ده‌یانه‌وێت خۆیان بگه‌یه‌نن به وڵاتانی ئه‌وروپا دیاره له‌لایه‌ن گروپ و بانده قاچاخچیه‌کانه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و نوسینگانه‌ی که کاری پێدانی فیزا ده‌که‌ن بۆ هاوڵاتیان ڕێگه‌ی جۆراوجۆر ده‌دۆزرێته‌وه وه‌ک چۆن له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردو له‌تورکیاوه ڕێگه‌ی وشکانی هه‌بو، ڕێگه‌ی ئاسمانی هه‌بو، ڕێگه‌ی ده‌ریایی هه‌بو له‌ئێستادا جۆرە رێگه‌یه‌کی تر دۆزراوه‌ته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکانێکی زۆر له‌ڕێگه‌ی ئه‌و گروپ و باندانه‌وه ده‌ڕۆنه بیلاڕوسیاو دوای ئه‌وه له لیتوانیاوه ده‌یانه‌وێت خۆیان بگه‌یه‌نن به وڵاتانی ئه‌وروپا دیاره ڕێژه‌یه‌ک ده‌رچونی هه‌بوه و سه‌رکه‌وتیان بوه، ڕێژه‌یه‌کی زۆریش به‌پێی ئه‌و تۆماری گرته ڤیدیۆیانه که دێته‌وه بۆ لای ئێمه له بارودۆخێکی زۆر سه‌خت و دژواردان ژیان ده‌گوزه‌ێنن."