2021-08-21   322     
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌دژی تۆنێله‌كانی شه‌ڕ چه‌كی كیمیاویی به‌كارهێناوه و له‌و تونێلانه‌دا شه‌ڕ و به‌رخۆدانی گه‌ریلا به‌رده‌وامه.
ئاوێنە: ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل، له‌سه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر وان، مه‌تینا، ئاڤاشین و شرنا‌خ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، 19ی ئه‌م مانگه، له ناوچه‌ی شاخێی وان، مه‌یدانی كاتۆ خه‌لیلا دوای بۆردومانی هێلیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌كان، سوپای توركیا ده‌ستی به ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی فراوان كرد.
باسی له‌وه‌شكرد، 20ی ئه‌م مانگه، له هێڵی قاشورا هێلیكۆپته‌ره‌كانی توركیا ده‌ستیان به جوڵه كرد، هه‌مان كات گونده‌كانی كێسته، هرورێ، ده‌شیشێ، ئێدنێ، گۆڕه‌پانی كۆردینه، گردی زه‌ندورا، قه‌ڵای قومریی سه‌ر به ناحیه‌ی كانی ماسێی ئامێدی له بنكه‌كانی سه‌ر سنوره‌وه تۆپبارانكران.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌نێوان كاتژمێره‌كانی 10:30 بۆ 2:30 خوله‌كی شه‌وی 20ی (ئاب/8) له‌دژی تونێله‌كانی شه‌ڕ له گۆڕه‌پانی وه‌رخه‌ڵی گازی كیمیايی به‌كارهێنرا، هه‌مان شه‌و له‌دژی تونێله‌كانی شه‌ڕ چه‌كی قورس و ته‌قه‌مه‌نی به‌كارهێنرا.
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا باسی له‌وه‌كردوه، "له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی 16ی ئه‌م مانگه‌دا بۆ ڕایگشتی ئاشكرامان كردبو كه سوپای توركیا له 27ی (ته‌موز/7)ی 2021 له ئه‌لكێی شرنا‌خ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی ده‌ستپێكردبو، له هێرشی ئاسمانی قورس‌دا هاوڕێكانمان ژین رۆنی (دیجله ئوزوم) به قاڕه‌مانێتی شه‌ڕی كردبو و شه‌هید ببو، له شه‌ڕدا هاوڕێمان گولگه‌ش زیلان سه‌رحه‌د (گولگه‌ش تاتلی) بریندار بوه و له ده‌ستی توركیادایه. هاوڕێمان گولگه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕوبه‌ڕوی ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی گه‌وره بوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌ری بۆیان دانه‌نه‌واندوه".