ئیحسان عەلی عەبدولعەزیز: قوتابخانەی ئیخوان شكستی هێناوە
  2021-08-22       944       
سەركردەیەكی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، قوتابخانەی ئیخوان ئەلموسلیمین شكستی هێناوە.

ئاوێنە: ئیحسان عەلی عەبدولعەزیز سەركردەی بزووتنەوەی ئیسلامی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، قوتابخانەی ئیخوان لە جیهانی عەرەبیدا شكستیهێناوە، چونكە قوتابخانەكە لە میسر و تونس و زۆر وڵاتی دیكە شكستی هێنا، بۆ نمونە غەنوشی هەموو شتیـَكی كرد و گۆرانیبێژی ئافرەتیشیان هێنا و گۆرانیان وت، بەڵام هەر پێیان ڕازی نەبوون، لەبەرئەوە ئەو قوتابخانەیە بە بۆچوونی من كۆتایی پێهاتووە.

سەبارەت بە گۆڕانی سیاسەتی بزووتنەوەی تالیبان بۆ بۆچونێكی ئیخوانی ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە هەمو دونیا هیچ لایەن و ڕەوتێك بەو قوتابخانەیە ناچێتەسەر دەسەڵات، لەبەرئەوە بەهەموو پێوەرێك قوتابخانەی ئیخوان و تالیبان دوورن لەیەكەوە.

ئاشكراشیكرد، تالیبان بەشێوەیەكی عاقڵانەتر كار دەكەن و دەرسێكی باشیان وەرگرتووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×