2021-08-22   302     
ھاتوچۆی ھەرێم رایدهگهیهنێت، هیچ بڕیارێکی نوێمان لەسەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان بۆ نەهاتووە و بەهەمان شێوەی رابردوو دەستیبەسەردا دەگیرێت.
ئاوێنه: ئەمڕۆ یەکشەممە 22ى ئابى 2021، ئەسعەد مەلا کەریم، وتەبێژی ھاتووچۆی ھەرێم راگەیاندووه، هیچ بڕیارێکی نوێیان لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە هیچ بەشێوەی فەرمی بەدەست نەگەیشتووە لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکانەوە.
دوپاتیشیكردهوه، هەر بۆیە وەک ماوەی رابردوو مامەڵە لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکاندا دەکەن، دەشڵێت، هەر ئۆتۆمبێلێک بەگوێرەی شێوازی خۆی مامەڵەی لەگەڵدا دەکەن، هەیانە مەنەفێستی هەیە و هەیانە نیەتی، هەندێک ئۆتۆمبێل بڕاوەیە.
لە کۆتایی مانگی تەمموزی رابردوو، بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری ھەڵمەتی گرتنی ئۆتۆمبێلی جامڕەش و بێسەرەتا و چەکی بێ مۆڵەت دەستیپێکرد.