نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا هۆكاری نەگەیشتنی 200 ملیارەكە ئاشكرادەكات
  2021-08-23       734       

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا دەڵێت، هیچ گرفتێك بۆ ناردنی 200 ملیار دینارەكە لە ئاردا نییەو تەنها هۆكار بۆ نەناردنی ئەوەیە وەزیری دارایی عێراق لەدەرەوەیەو كەس نییە ئیمزا لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە بكات.

ئاوێنە: فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە لێدوانێكدا رایگەیاند: هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم دڵنیا دەكەینەوە كە هیچ گرفتێك بۆ ناردنی 200 ملیار دینار لە بەغداوە بۆ هەرێم لە ئارادا نییە، چونكە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەر دەرچوەو فەرمانەكەش گەیشتوەتە وەزارەتی دارایی عێراق و لەوێش ڕێكارە كارگێری و یاساییەكانی تەواو بون.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق بە سەردانێك لەدەرەوەی وڵاتەو تەنها ئەویش دەسەڵاتی ئیمزاكردنی لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە هەیە، بۆیە پێشبینی دەكەین هەر لەم هەفتەیەدا وەزیری دارایی بگەڕێتەوە بەغداو ئیمزا لەسەر ناردنی ئەو پارەیە بكات و بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×