بێگەرد تاڵەبانی: باج لەسەر بەرھەمی ھاوردە ھەڵناگرین
  2021-09-04       289       

وەزیری کشتوکاڵی ھەرێم دەڵێت، بەرھەمی تەماتەی پێنجوێن و ناوچەکانی تری ھەرێم بەشی عێراق دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆ لەگەڵ لێپرسراوانی عێراق کراوە تا بازرگانەکانیان لە ھەرێمەوە تەماتە ھاوردە بکەن.

ئاوێنه‌: بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، تەنھا کێشەیەک کە ھەیانە لەسەر دانانی باج و ھاوردەکردنی بەرھەمی دەرەوە، ئەوەیە ساڵانە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بەبێ گەڕانەوە و ھەماھەنگی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بڕیار لەسەر کردنەوەی مەرزەکان دەدات و ئەوەش کاریگەری لەسەر ھێنانی بەرھەمی تەماتە بۆ بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان دەبێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەو مەبەستە قسەی لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق کردووە و پێی ڕاگەیاندووە، بەرھەمی تەماتەی پێنجوێن و ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەشی ئەوە دەکات کە رەوانەی ناوچەکانی تری عێراقی بکەن، لەبەرامبەردا، وەزیری کشتوکاڵی عێراق بەڵێنیداوە، ئەو پرسە بباتە ئەنجومەنی نوێنەران و ھەوڵدەدەن ئاسانکاری بۆ ئەو بابەتە بکەن و کێشەکە چارەسەر بکەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×