2021-09-05   367     
هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ره‌تیكرده‌وه دانه‌وه‌ی موچه پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی فه‌رمانبرانی هه‌رێم راست بێت و رایگه‌یاند، قسه‌كردن له‌سه‌ر دانه‌وه‌ی پاره‌ی پاشه‌كه‌وت و نه‌فه‌وتانی، قسه‌یه‌كی پوچی بێ ناوه‌ڕۆكی پێش هه‌ڵبژاردنه، ئه‌گه‌ر بیانویستایه پاشه‌كه‌وت بگه‌ڕێننه‌وه ده‌بو به‌یاسا رێكیان بخستایه.
ئاوێنە: هۆشیار عه‌بدوڵا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "هه‌ركه‌س و به‌رپرسێك بڵێت پاره‌ی پاشه‌كه‌وت نافه‌وتێت، قسه‌یه‌كی پوچی بێ ناوه‌ڕۆكی پێش هه‌ڵبژاردنه و به‌س، چونكه حكومه‌ت بیه‌وێت ئیلتیزاماتی مالی و دارایی به فه‌رمی بخاته ئه‌ستۆی خۆی به قسه نابێت، به یاسا ده‌بێت، به‌ڵام خۆ ئه‌م حكومه‌ته هه‌تا رێزی یاساكانی خۆشی ناگرێت ئه‌وه جیا له‌وه‌ی یاسای بودجه‌ی هه‌ر نیه".
راشیگه‌یاندوه، "ئه‌گه‌ر به جدی مه‌به‌ستیان بوایه لێبرین و پاشه‌كه‌وت بگه‌ڕێننه‌وه له كاتی بڕیندا به بریارێك نه‌یانده‌كرد، به‌ڵكو به‌یاسا ده‌یان نارده په‌رله‌مان".
هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی لێبرین نافه‌وتێت وه‌ك هه‌مان ئه‌و قسه‌یه وایه كه هه‌ڵبژاردنی پێش‌و گوترا پاره‌ی پاشه‌كه‌وت نافه‌وتێت و بۆتان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه، به‌س ئێستا و ئه‌وساش نه‌یانوت چۆن نافه‌وتێت و چۆن ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه، ئه‌وه‌ی رویدا چی بو، پاشه‌كه‌وت نه‌گه‌ڕێندرایه‌وه و لێبڕینی موچه‌ی هاته سه‌ر".