2021-09-05   250     
ئه‌رشه‌د ساڵحی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داعش، ئاماژه له‌سه‌ر مه‌ترسیداری دۆخه‌كه و دوباره گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆرستان و زیادكردنی كرده‌وه تیرۆرستیه‌كانیان.
ئاوێنە: ئه‌رشه‌د ساڵحی ئه‌ندامی به‌ره‌ی توركمانی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، زیادبونی هێرشی تیرۆریستی له ناوچه‌كانی باشوری كه‌ركوك نیشانده‌رێكی مه‌ترسیداره و پێویستی به چاره‌سه‌ری خێرا هه‌یه، به‌تایبه‌تی دوای شه‌هیدبونی ژماره‌یه‌ك پۆلیسی فیدراڵی له نزیك گوندی سه‌تیح له ناوچه‌ی ره‌شادی باشوری شاری كه‌ركوك.
وتیشی، "زیادبونی هێرشه تیرۆریستییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كه‌ركوك ئاماژه به سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شانه تیرۆرستیه‌كان و پێویسته به‌ری پێ بگیرێت تا زیاتر كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌نجام نه‌دات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌شكرد، پێویسته پێداچونه‌وه‌ی به‌په‌له و خێرا به پلانی ئه‌منی و هه‌واڵگری بكرێت، هه‌نگاوی پێویست بگیرێته‌به‌ر بۆ جموجۆڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش كه ئێستا كار و چالاكیه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان روی له‌زیادبون كردوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، شه‌وی رابردو له‌ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆسه‌ر هێزه عێراقیه‌كان له‌سنوری ناحیه‌ی ره‌شادی سه‌ر به پارێزگای كه‌ره‌كوك، 13 (سێزده) پۆلیسی فیدڕاڵی كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون.