وەزیری نەوتی عێراق: چاوەڕێی داوكاری حكومەتی هەرێمین بۆ ناردنی بەنزین
  2021-09-05       420       

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، چاوەڕێی داواكاری حكومەتی هەرێمی كوردستانن بۆئەوەی رۆژانە یەك ملیۆن لیتر بەنزین رەوانەی هەرێم بكەن.

ئاوێنە: ئەو لێدوانەی ئیحسان عەبدولجەبار، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هاوبەشدا هات لەگەڵ پاتریک بویانیە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تۆتاڵ.

وەزیری نەوتی عێراق راشیگەیاند، ئەگەر ئەمڕۆ داواکارییەکەیان بەدەست بگات، ئەوا سبەینێ بەنزین رەوانە دەکەن.

كەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم، دوێنێ شەممە، رایگەیاندبو، بڕیاری ناردنی ملیۆنێك لیتر بەنزینی رۆژانە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم بۆتە بڕیارێكی رەسمی بەڵام بەقسەی ئەو تا ئێستا نازانن چۆن بەنزینەكە بگەیەننە هەرێم بۆیە هێشتا نەنێردراوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×