ئاماری نوێی كۆرۆنا لەهەرێم: 1618 توشبو، 21 گیانلەدەستدان
  2021-09-06       441       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەزارو 618 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 21 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر بون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، كەمێك لەمەوبەر، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 10 هەزارو 879 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا كەمتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك هەزارو 618 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و دو هەزارو 249 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 21 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 9 لە هەولێر، 4 لە سلێمانی، 6 لە دهۆك، 1 لە هەڵەبجە، 1 لە گەرمیان.

دەقی راگەیەندراوەكە:


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×