2021-09-08   284     
به‌رپرسێكى باڵاى په‌روه‌رده ئاشكرایده‌كات، تائێستا هیچ بڕیارێكیان نییه كه مامۆستایان ناچاربكه‌ن به‌وه‌رگرتنى ڤاكسینى كۆرۆنا، ده‌شڵێت:"تائێستا ئه‌وه‌ى هه‌یه ئیختیاریه نه‌ك ئیجبارى".
ئاوێنه: عومەر ئەمین جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردی سلێمانی ئاشكرایكردوه، "لەسنوری پارێزگای سلێمانی چوار بنکه‌مان دیاریکردوه بۆ پێدانی ڤاکسین بەمامۆستایان".
دەشڵێت:"بڕیارێکی وامان نییه ناچاری (ئیجباری) بێت کە مامۆستا دەبێت هه‌مویان خۆیان بکوتنو ڤاکسینى كۆرۆنا وەربگرن، بەڵکو تائێستا ئه‌وه‌ى هه‌یه ئیختیارییە نه‌ك ئیجبارى".
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردی سلێمانی بۆ ده‌نگى ئه‌مریكا باس له‌وه‌شده‌كات، "بەڵام هەمیشە داوامان لەمامۆستایان کردوە ڤاکسین وەربگرن‌و ئێستاش داوایان لێدەکەین، ئه‌گه‌ر له(هەڵمەتی ڤاکسین بۆ مامۆستایان) سهرکهوتوبوینو کۆتاییهات، ئه‌وکاته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بیر له‌وه‌ده‌کاته‌وه هه‌ڵمه‌تێکیش بۆ خوێندکاران بکات".
ته‌ئكیدده‌كاته‌وه، "ئێمه بڕیارێکی وامان نییه ئیجباری بێت کە مامۆستا دەبێت هه‌موی خۆی بکوتێت، به‌ڵام ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین زۆرترین که‌س خۆی بکوتێت بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌ئاسانی پۆله‌کانی خوێندن ده‌وامبکه‌ن، بۆئه‌وه‌ی جارێکی دیکه ڕێگه نه‌گیرێته‌وه له‌خوێندن به‌هۆی کۆرۆناوه".