هاوپەیمانان كاروانێكی دیكەی هاوكاری سەربازیان گەیاندە هێزەكانی پێشمەرگە
  2021-09-08       436       

ئەمڕۆ چوار شەممە هێزەكانی هاوپەیمانان هاوكاری دیكەیان بەسەر هێزەكانی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستاندا دابەش كرد كە پێكهاتبوو لە ١٤٩ هەمەر و ئۆتۆمبێل.

ئاوێنه‌:بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ چوار شەممە هێزەكانی هاوپەیمانان لەچوارچێوەی هاوكارییەكانیان كاروانێكی دیكەی هاوكاری سەربازییان پێشكەشی وەزارەتی پێشمەرگە كرد.

ئەوەشخراوەتەڕوو: هاوكاریەكە پێكهاتبوون لە 50 هەمەری دژەگوللە، 29 بارهەڵگر، 23 شۆفڵ و حەفارە، 21 تەنكەری سووتەمەنی، 16 تەنكەری ئاو و 10 بارهەڵگری رزگاركەر.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×