بەهۆى بەکارهێنانى چەکى کیمایی لەلایەن تورکیاوە دوو گەریلا شەهیدبوون
  2021-09-08       546       
هێزەکانى پاراستنى گەل، هەپەگە ڕایگەیاند، دوو گەریلامان بەهۆى بەکارهێنانى گازی کیماویی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە شەهیدکراون.

ئاوێنە: هێزەکانى پاراستنى گەل، هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ڕۆژى ٢٦ ى مانگى ڕابردوودا دوو گەریلامان بەهۆى بەکارهێنانى گازی کیماوییەوە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە گرێسوورى هەرێمى ئاڤاشین شەهیدکران.

لەبارەى ناسناوى ئەو دوو گەریلا شەهیدەوە، هێزەکانى پاراستنى گەل، هەپەگە، ڕایگەیاندووە، کە لە دواتردا ناوى ئەو دوو گەریلایە بڵاودەکاتەوە
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×