لە ناحیەی سەنگاو دو كەس بەتۆمەتی دزینی "مانگا" دەستگیركرا
  2021-09-08       435       

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاشكرایكرد، هێزەكانیان لە ناحیەی سەنگاو دو كەسیان بە تۆمەتی دزینی "مانگا" دەستگیركردون.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا وتی"لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان دو کەس لەناحیەی (سەنگاو) بەتۆمەتی دزینی ماڵات لەجۆری (مانگا)، لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکران."

ئەوەشی وتوە"تۆمەتبارەکان بە ناوەکانی (ک ، ع ، ت) (ھ ، ع ، ت) دانیشتوی ناحیەی سەنگاو، چەند کەسێک سکاڵایان لەدژیان تۆمارکردوە بەتۆمەتی دزیکردن."

ئاماژەی بەوەشداوە كە لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە بەپێی ماددەی (٤٤٤) لەیاسای سزادان ڕاگیراون و بەپێی تایبەتمەندی رادەستی بنکەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ کران.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×