رونكردنەوەی ئاسایش و ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی لەبارەی ئەو هێزەی چونە نێو گوندی ئەڵمانی
  2021-09-10       871       

ئاسایشی سلێمانی و هەروەها ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی كە لە گوندی ئەڵمانی و نزیك كەناڵی ئێن ئاڕ تی نیشتەجێیە رەتیدەكەنەوە كە ئەو هێزەی شەوی رابردو چونە نێو گوندی ئەڵمانی هیچ پەیوەندییەكی بە كەناڵی ئێن ئاڕ تییەوە هەبوبێت.

ئاوێنە: شێركۆ میروەیس، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە رونكردنەوەیەكدا وتویەتی، پاش سەعات 10ی شەو ژمارەیەك كەسی گومانلێكراو، لەناو پڕۆژەی گوندی ئەڵمانی لەسلێمانی زیاد لەچەند جارێك پرسیاری ماڵی منیان كردبو، هەربۆیە دوای ئاگاداركردنەوەیان، هێزەكانی ئاسایش گەیشتونەتە شوێنەكە بەڵام گومانلێكراوەكان هەڵاتون و لێكۆڵینەوەش لەوبارەیەوە بەردەوامە.

شێركۆ میروەیس وتویەتی"ئەم روداوە هیچ پەیوەندیەكی بەكەناڵی NRT یەوە نییەو دەبو زۆر بەرپرسیارانە و پیشەییانە رەفتاریان لەو بارەیەوە بكردایە."

لەلایەكی دیكەوە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە رونكردنەوەیەكدا ئەوەی وتوە کە هێزەکانیان شەوی رابردو لەسەر سکاڵای دانیشتویەکی گوندی ئەڵمانی کە چەند چەکدارێک هەڵیانکوتاوەتە سەری، بە ئەرکی خۆیان هەستاون و چونەتە شوێنی روداوەکە.

لە رونکردنەوەکەشدا هاتوە  کە چونە ناو گوندی ئەڵمانی دور و نزیک پەیوەندی بەهیچ لایەنێکی سیاسی و هیچ کەناڵێکەوە نییە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×