2021-09-11   318     
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پشتیوانی زیاتری بۆ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان ده‌ربڕی و راشیگه‌یاند، پێویسته ئه‌مساڵ یاخود ئه‌م خوله و دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان گرفته ئیداری و یاساییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، هه‌ڤال ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، به‌ئاماده‌بونی فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و فه‌رهاد نیعمه‌ت جێگری ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبونه‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، مسته‌فا كازمی به‌خێرهاتنی پارێزگاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و له سه‌ر پێشنیازی پارێزگاره‌كانی پارێزگاكان، به نوێنه‌رایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پێداویستیی و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، دابینكردنی زه‌مینه‌و ده‌رفه‌تی هاوبه‌ش و یه‌كسان بۆ كاندیده‌كان به تایبه‌تیی له ناوچه‌كانی 140 ده‌ره‌وه‌ی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، دابینكردنی بوجه‌و پێداویستیی هێزه‌كانی ناوخۆ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانیان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و مافی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له بوجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان و دابینكردنی به‌نزین و نه‌وتی سپی بۆ هاوڵاتیان گفتوگۆیان كرد".
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گرفته یاساییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه گفتوگۆ كرا و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، پێویسته ئه‌مساڵ یاخود ئه‌م خوله و دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان گرفته ئیداری و یاساییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه چاره‌سه‌ر بكرێن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، مسته‌فا كازمی جه‌خت له هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ یه‌كه كارگێڕیه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و نوسینگه‌كانیان له پارێزگان كردوه‌ته‌وه، پشتیوانیی خۆشی بۆ داواكارییه‌كان و خزمه‌تكردنی زیاتری هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.