پارێزگاری دهۆك ڕایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی پارێزگاره‌كان له به‌غدا بۆ رێكخستنی كاره‌كانی هه‌ڵبژاردن به تایبه‌ت بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بووه‌و داوای له كاندید‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان كرد خۆیان بپارێزن له ئه‌نجامدانی پێشێلكاری.
عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له به‌غدا مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی یاساكانی كۆمیسیۆن بووه‌و داوا له‌سه‌رجه‌م كاندید‌و حزبه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ن كه خۆیان به‌دوور بگرن له ئه‌نجامدانی پێشێلكاری.
پارێزگاری دهۆك وتیشی، هیچ جیاوازیه‌ك نیه له‌نێوان كاندید یان حزبه سیاسیه‌كانداو هه‌ركه‌س پێشێلكاری بكات به‌پێی یاسا لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
پارێزگاری دهۆك باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ر ئاهه‌نگێكی جه‌ماوه‌ری بكرێت بۆ بانگه‌شه ده‌بێت ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێ بكرێت.
كه‌متر له مانگێكی ماوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق و ڕۆژ به‌ڕۆژ كاندید‌و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بانگه‌شه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشتر كۆمه‌ڵێك مه‌رج و پێوه‌ری بانگه‌شه‌ی بۆ دیاریكردون.