كەناڵی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەڕێوەبەرو دو پەیامنێری كەناڵەكەیان، ئەمڕۆ
یەكشەممە، لەسەر چەند سكاڵایەك چونەتە بەردەم دادگاو دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند
سەعاتێك دەستبەسەركراون، دواتر بە كەفالەت ئازادكراون.
ئاوێنە: كەناڵەكە لە هەواڵێكدا بڵاویكرۆتەوە كە ئەمڕۆ یەکشەممە، ھەریەک لە
شوان عادل بە سیفەتی بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی و ھەریەک لە کارزان تاریق و ئیحسان
سابر پەیامنێرانی ئێن ئاڕ تی لەسەر چەند سکاڵایەکی جیاواز چونە بەردەم دادگای سلێمانی.
سکاڵاکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و چاودێریی بازرگانی سلێمانی
و سێ سکاڵای دیکەیان لەسەر تۆمار کرابون.
دوای چونیان بۆ بەردەم دادگا، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تا کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆ
ھەریەک لە شوان عادل و ھەردو پەیامنێرانی ئێن ئار تی دەستبەسەربون و دواتر بە کەفالەتی
کەسی و بەبڕی شەش ملیۆن دینار ئازاد کران.