بەریتانیا ئیدانەی هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی هەولێر دەكات
  2021-09-12       311       

كونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە، ئیدانەی هێرشەكەی شەوی رابردوی سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێری كردو رایگەیاند، پێویستە ئەو هەڕەشانە بۆ سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان بوەستێندرێن.

ئاوێنە: كونسوڵگەرییەكە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"کونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە ھەولێر ئیدانەی ھێرشەکەی شەوی ڕابردوی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دەکات."

ئەوەشی خستۆتەڕو"پێویستە ئەم ھەڕەشانە  بۆ سەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوەستێندرێن، بەڵام پاڵپشتیەکانی ئێمە بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبن تا کۆتایی ھاتنی ھەڕەشەکان و بۆ تا ھەتایە."

درەنگانی شەوی رابردو لە رێگەی دو درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرو دژە تیرۆری كوردستان(سەربە پارتی) رایگەیاند"هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبوە."

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×