پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ دوشەممە، له‌كۆبونەوەیدا لەگەڵ نوێنه‌رى سه‌رجه‌م
لایه‌نه سیاسیه به‌شداربوه‌كانى هه‌ڵبژاردن له سنورى پارێزگاكە، 12 بڕیاری
سەبارەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن راگەیاند، یەكێك لەوانە ئەوەیە "نابێت به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل له شه‌قامه گشتییه‌كان
بكرێت."
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه،
ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، له دیوانى پارێزگا، "له‌پێناو به‌ڕێوه‌چونى
پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به شێوازێكى شارستانى و سه‌رده‌میانه"
له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه به‌شداربوه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى
نوێنه‌رانى عێراق له سنورى پارێزگاى هه‌ولێر كۆبۆوه.
بەپێی
راگەیەندراوەكە، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، دواى خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند بڕیارێك له‌لایه‌ن
پارێزگارى هه‌ولێر، نوێنه‌رى لایه‌نه سیاسییه‌كان ڕه‌زامه‌ندى و پابه‌ندبونى ته‌واوى
خۆیان به‌سه‌رجه‌م بڕیاره‌كان نیشاندا.
دەقی بڕیارەكان پێكدێن لە:
یه‌كه‌م/ نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌كاروانى زۆرى ئۆتۆمبێل
له شه‌قامه گشتییه‌كان بكرێت كه ببێته هۆى دروستكردنى ئاسته‌نگ له ڕێگاى هاتوچۆى
هاوڵاتییان، هه‌روه‌ها نابێت ئامێرى بێزاركه‌ر به‌كاربهێنرێت كه ببێته هۆى ناڕه‌حه‌تى
هاوڵاتییان.
دوه‌م/ نابێت وێنه و پۆسته‌ر و دروشمى كاندیدان له‌و شوێنانه‌ى كه ڕێگه
دراوه، به ماده‌یى لێكده‌ر وه‌ك (له‌زگه یان غه‌ره) لێبدرێت، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌ڵبواسرێ،
یان له‌سه‌ر ستاند له‌شوێنیك دابنرێت كه ڕێگا نه‌گرێت.
سێیه‌م/ نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له چوار ڕێییان و ترافیك لایته‌كان وێنه
و پۆسته‌ر و دروشمى كاندیدان لێبدرێت.
چواره‌م/ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت وێنه و پۆسته‌رى كاندیدان له فه‌رمانگه
حكومیه‌كان، نه‌خۆشخانه، قوتابخانه‌كان، هتد .. بدرێت.
پێنجه‌م/ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت پۆسته‌ر و دروشمه‌كانى تایبه‌ت به بانگه‌شه‌ى
هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر دیوار و شوێنه گشتییه‌كان وه‌ك (مزگه‌وت، كلێساكان، شوێنه پیرۆزه
ئاینیه‌كان) و هتد.. هه‌ڵبواسرێت.
شه‌شه‌م/ به‌كارنه‌هێنانى پارك و باخچه گشتییه‌كان بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن.
حه‌وته‌م/ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت وێنه و تابلۆى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له
(قه‌دى داره‌كان، دورگه ناوه‌ندییه‌كان) دابنرێت، نابێت وێنه و دروشم له دارى
باخچه و پاركه‌كان بدرێت.
هه‌شته‌م/ له‌كاتى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن نابێت ئۆتۆمبێلى (میرى) حكومى به‌كاربهێنرێت.
نۆیه‌م/ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه پێدارو نییه ڕسته‌ى ئاڵاى لایه‌نه سیاسیه‌كان
به‌ستونى ڕۆناككه‌ره‌وه‌ى شه‌قامه‌كان هه‌ڵبواسرێت.
ده‌یه‌م/ له‌هه‌ره حاڵه‌تێكى سه‌رپێچى پاش دیكۆمێنت كردن، به‌هه‌ماهه‌نگى
له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردن پێبژاردن بۆ كاندیدان و لایه‌نه‌كان ده‌كرێت.
یازده‌یه‌م/ له‌ڕۆژى هه‌ڵبژاردن ژورى عه‌مه‌لیات له پارێزگاى هه‌ولێر به
به‌شدارى نوێنه‌رى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌بێت، له ده‌ستپێكردنى پڕۆسه‌ى
ده‌نگدان تا كۆتایىهاتنى پڕۆسه‌كه، هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك له بنكه‌كانى هه‌ڵبژاردن
ئه‌نجامبدرێت ئاگادارى ژورى عه‌مه‌لیاتى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ
لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
دوازده‌یه‌م/ بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ر گردبونه‌وه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى به مه‌به‌ستى
بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژرادن، له پێناو پاراستنى ئاسایشى شاره‌كه‌مان و گربونه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌كه،
ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندى لێژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاى هه‌ولێر وه‌ربگیرێت.