2021-09-14   440     
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 3.5 پله رێخته‌ر له قه‌زای كه‌لار رویدا.
له‌مباره‌یه‌وه كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 12:23 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له‌دوری 30 كیلۆمه‌تر له قه‌زای كه‌لاره‌وه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 3.5 پله رێخته‌ر و به‌قوڵایی 8 كیلۆمه‌تر رویدا.
شایه‌نی باسه تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن به‌رگری شارستانی كه‌لاره‌وه، هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه نه‌خراوه‌ته‌رو، له‌لایه‌ن به‌شێك له دانیشتوانیشه‌وه هه‌ست به بومه‌له‌زره‌كه كراوه.
8ی ئه‌م مانگه‌ش، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4.5 پله رێخته‌ر له له‌نزیك هه‌ردو قه‌زای كه‌لار و كفری له‌سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان رویدا.