توركیا گوندەكانی سنوری دهۆك بۆردوماندەكات
  2021-09-15       391       

گوندی بانکی لە سنوری ناحیەی باتیفا تۆپبارانکرا و زیان بەر سێ خانوو و ئۆتۆمبێلێک کەوتووە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ چوارشەممە، 15 ئەیلوولی 2021  تۆپخانەکانی تورکیا ناوەندی گوندی بانکی لە سنوری ناحیەی باتیف تۆپبارانکرد.

لەم هەفتەیەدا ئەوە دووەمجارە ئەو گوندانە توپباراندەکرێن.

ماوەی پێنچ مانگە تورکیا لە ناوچەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکى فراوان کردووە، تاوەکو ئێستا چوار گوند چۆڵکراون و دوو هاوڵاتیی سڤیل کوژراون و سێ کەسى دیکەش برینداربوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×