عەبدولستار مەجید: هەڵبژاردن بێ ساختەکاری بێت لەکوردستان و لەعێراقیش زۆرینەدەبین
  2021-09-16       488       
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی دەڵێت، ئەگەر هەڵبژاردن بێ ساختەکاری بکرێت، ئێمەی ئیسلامییەکان نەک لە پارتی و یەکێتی بەڵکو لە کوردستان و لەعێراقیش زۆرینەین.

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی بە بەشی کوردی دەنگی ئەمریكا-ی ڕاگەیاندووە، ئەگەر هەڵبژاردن بێ ساختەکاری بکرێت، ئێمەی ئیسلامییەکان نەک لە پارتی و یەکێتی بەڵکو لە کوردستان و لەعێراقیش زۆرینەین

ئەو دەشلێت، پارتی له‌ سلێمانی له‌ هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو 47 هه‌زار ده‌نگی هێناوه‌ ئێمه‌ 53 هه‌زارمان هێناوه‌م چونكه‌ به‌ڕاستی له‌وێ نه‌یتوانیوه‌ ته‌زویر بكات.

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری، ئەگەر هەڵبژاردن بێ ساختەکاری بکرێت، ئێمەی ئیسلامییەکان نەک لە پارتی و یەکێتی بەڵکو لە کوردستان و عێراق زۆرینەین، خۆ ئەگەر هەڵبژاردن بێ ساختەکاری و غەل و غەش بکرێت بەچاودێری خەڵکی دەرەوە نەک هیچ کام لە ئێمە و لە کوردستان، ئەگەر ئێمه‌ی ئیسلامییه‌كان زۆرینه‌ نه‌بووین من یه‌كێک ده‌بم له‌وانه‌ی ده‌ست له‌كاری حیزبی ده‌كێشمه‌وه‌.

عەبدولستار مەجید، ئاماژەی بەوەشکردووە، پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سلێمانی چه‌ند ده‌نگی هێناوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو 47 هه‌زار ده‌نگی هێناوه‌ ئێمه‌ 53 هه‌زارمان هێناوه‌، چونكه‌ به‌ڕاستی له‌وێ نه‌یتوانیوه‌ ته‌زویر بكات".

ئەو زیاتر دەڵێت و ئاماژە بەوە دەکات، پاره‌شی به‌خشیوه‌ته‌وه‌ و خه‌ڵكی خانه‌نشین كردووه‌ و خه‌ڵكی دامه‌زراندووه‌، بۆ نموونه‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ هه‌ولێر چه‌ند ده‌نگی له‌ ئێمه‌زیاتر هێناوه‌؟ به‌ئه‌ندازه‌ی ئێمه‌ ده‌نگی هێناوه‌ كه‌واته‌ قه‌باره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌مانه‌ ئه‌وه‌یه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×