به‌هۆی‌ وه‌رگه‌ڕانی‌ تراكتۆره‌وه‌ دو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
  2021-09-17       459       
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مشه‌و به‌هۆی‌ وه‌رگه‌ڕانی‌ تراكتۆره‌وه‌ دو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

ئاوێنه‌: پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات، کاتژمێر 8ی ئەمشەو لەناحیەی خورماڵی سەر بەپارێزگای هەڵەبجە دو هاوڵاتی بەهۆی  وەرگەڕانی  تراکتۆرێکی کشتوکاڵی لەنزیک گەڕاوی ناحیەی خورماڵ گیانیان لەدەستداوه‌و تەرمەکانیان  ڕەوانەی  پزیشکی  دادی پارێزگای هەڵەبجە کراوه‌و دوسیەی لیکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە لەبنکەی پۆلیسی خورماڵ ڕێکخراوە.

له‌باره‌ی‌ ناسنامه‌ی‌ ئه‌و دو كه‌سه‌وه‌، پۆلیس ڕایگه‌یاندووه‌، ئه‌و دو كه‌سه‌ ناوو ناسنامه‌یان به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

(ابوبکر فتاح هیاس) تەمەن ‌48 ساڵ، پیشە کاسب، دانیشتوی خورماڵ‌.
(ابوبکر حەمە علی عبدلقادر) تەمەن 52 ساڵ پیشە پاسەوانی سنور، دانیشتوی خورماڵ.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×