هێزه‌كانی هاوپەیمانی دڵنیایی ده‌داته‌ پێشمەرگە
  2021-09-18       390       
وتەبێژی هێزەكانی هاوپەیمانان ڕایگەیاند، بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیكردن و كۆمەككردنی هێزە عێراقییەكان و پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش،. 

ئاوێنه‌: ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18ی ئەیلولی 2021 واین مارۆتۆ لە تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌: هاوپەیمانی نێدەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردنی هاوبەشە عێراقییەكانی لە هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە لە شەڕی دژی داعش و پشتیوانیكردنی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەدیهێنانی ئاسایشی ناوچەكە.

 واین مارۆتۆ  ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "پێكەوە دەمێنین بۆ مسۆگەركردنی نەگەڕانەوەی داعش".

ئەم پێشهاتە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی ستراتیژی عێراق _ ئەمەریكادایە كە لەدوا سەردانی كازمی بۆ واشنتۆن یەكلایی كرایەوە و تێیدا بڕیاردرا هێزە شەڕكەرەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان تا كۆتایی ئەم ساڵ لە عێراق بچنە دەرەوە و ئەركی هاوپەیمانان و سوپای ئەمەریكا بگۆڕدرێت بۆ راوێژكاری و مەشقپێكردنی هێزە عێراقییەكان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×