تكایە كەیسەكانی جینۆسایدو كیمیاباران مەكەنە ریكلامی هەڵبژاردن
  2021-09-19       187       

هەر كاتێك هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان كوردستان و عێراق دێنە پێشەوە وەك لە رابردوو بینیومانە, لیست و حیزب و كاندیدەكان كە هەندێكیان نە پێشتر و نە دوای هەڵبژاردنەكە دۆسیەكانی جینۆساید كاری ئەوان نەبووە, ئەم دۆسیەیانە دەكەنە بابەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی خۆیان, لێ دواتر كە دەگەنە پەرلەمان, ئیتر جینۆسایدو قوربانیانیان لە بیرنامێنێ  و جورئەت ناكەن رەخنە بگرن لە هەڵوێستی حیزبەكانیان لە بەرامبەر تاوانباران وەك لە رابردوو ئەزموونمان كردووە, رەخنەكانمان روو لە حكومەت و حیزب و  لیست و كەسەكانە, رو لە ئەزموونەكانی رابردووە, بۆ دوبارە نەبوونەوەیان لە ئێستاو داهاتوو.
ئێمە لێرەوە داواكارین هیچ  لیست و  لایەن و كەسێك دۆسیەی جینۆساید و كیمیاباران نەكاتە بابەتی بانگەشەو ریكلامی دەنگ كۆكردنەوە, كاركردن  بۆ ئەو دۆسیەیانە كارێكی ئەخلاقی و ویژدانییە نەك كۆكردنەوەی دەنگ بۆ كەس و لیست و حیزب .


1- رێكخراوی  كوردستان بێ  جینۆسایدkwg  - 
2-تۆڕی  رێكخراوە كوردستانیییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی  -koncicc  
3-رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری  ojc-   
4-رێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان
5-گروپی كار بۆ ئەنفال
6-رێكخراوی گەشەپێدانی مافی  مرۆڤ
7-رێكخراوی چاودێری كوردۆساید-چاك كوردستان 
8-كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال
9-رێكخراوی ئەنفالەكانی كوردستان
10-رێكخراوی عەرعەر بۆ داكۆكی لە نەوەی شەهیدان و ئەنفالكراوان 
11-رێكخراوی ناسنامە
12-رێكخراوی ئاسۆی زیندنیانی ئەنفال
13-تۆڕی ئایكان كوردستان – ikn
14-رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان -  oawmd
15-رێكخراوی جیهانێكی بێ چەكی كیمیاوی و بایەلۆجی -  www
16-هەڵمەتی ژیان دژ  بە ئیعدام لە كوردستان 
17-رێكخراوی دۆز بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان 
18-رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×