نەتەوەیەکگرتووەکان: هێرش‌و ده‌ستدرێژی‌ گروپە چەکدارەکانی نزیک لەتورکیا بۆ سەر کورد به‌رده‌وامه‌
  2021-09-24       740       
به‌وته‌ی‌ سەرۆکی لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لەدۆخی سوریا، ڕفاندن‌و هێرش‌و ده‌ستدرێژی‌ گروپە چەکدارەکانی نزیک لەتورکیا بۆ سەر کورد له‌ڕۆژئاوای‌ كوردستان به‌رده‌وامه‌.

ئاوێنه‌: کارێن ئەبو زەید، سەرۆکی لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لەدۆخی سوریا دەڵێت، سوپای سوریای ئازاد لەناوچەکانی عەفرین‌و سەرێکانی لەرۆژئاوای کوردستان بەشێوەیەکی نایاسایی بەردەوام بووە لەبێبەشکردنی خەڵکی مه‌ده‌نی‌ لەئازادییەکەیان بەتایبەتی ئەوانەی بەرەچەڵەک کوردن. 

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ژمارەیەک کەیسی دۆکیومێنتکراوی ئەشکەنجەدانی خەڵک تۆمارکراون لەنێویشیاندا بەکارهێنانی توندوتیژیی سێکسی لەکاتی دەستگیرکردنیاندا.

عەفرین لەسەرەتای 2018و سەرێکانی‌و گرێ سپی-یش لەتشرینی یەکەمی 2019 لەلایەن سوپای تورکیاو گروپە چەکدارەکانی نزیکی لەئۆپۆزیسیۆنی سوریا هێرشیانکرایە سەرو کۆنترۆڵکران. 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×