2021-10-16   523     
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ تاووتوێی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق کۆبووەوە و تیایدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای په‌سه‌ند نه‌كرد.
ئاوێنه: ئەمڕۆ شەممە به سه‌رپه‌رشتیی عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ له سلێمانی كۆبووه‌وە.
بەگوێرەی میدیای فەرمیی حزبەکە، كۆبوونه‌وه‌كه جه‌ختی كرده‌وه، گه‌رچی به‌چه‌ندین هۆكاری نێوخۆیی و ده‌ره‌كی، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ئاست چاوه‌ڕوانیی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و ده‌نگده‌رانیدا نه‌بوون، به‌ڵام كۆمه‌ڵ هیچ كات ئه‌مه‌كداریی ئه‌ندامانی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له‌بیر ناكات، كه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا پشتیوانێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵ بوون و داكۆكییان له بنه‌مای دادگه‌ریی كرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، "ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی لیژنه‌یه‌كی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاپۆرتی ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زرێنه‌ران و ڕا و سه‌رنجی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی به مه‌به‌ستی دیارییكردنی ئه‌و كه‌س و ئۆرگانانه‌ی له ئه‌نجامی كه‌مبوونه‌وه‌ی كورسییه‌كانی كۆمه‌ڵ كه‌مته‌رخه‌م بوون دروست كرد."
ئەوەش هاتووە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئه‌نجوومه‌نی باڵا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی خسته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، بەڵام له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تییه‌وه ڕه‌ت كرایه‌وه، به‌تایبه‌ت كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه كۆنگره كراوه و هێشتا پێكهێنانی ئۆرگانه‌كان ته‌واو نه‌بووه.