سبەی وەفدێكی پارتی سەردانی سلێمانی دەكات
  2021-10-17       807       

بڕیارە سبەی دوشەممە، وەفدێكی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی بکات و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆببێتەوە. وتەبێژی حزبەكە دەڵێت، "تەنیا بۆ بەسەرکردنەوەیە."

ئاوێنە: مەحمود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کورستان، ئەمڕۆ یەكشەممە، بە روداوی، راگەیاند، سبەی دوشەممە وەفدێكیان سەردانی شاری سلێمانی دەکات."

وتیشی"وەفدەکە سەردانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان، حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی دیکە دەکات."

وەفدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە فازل میرانی، مەحمود محەممەد، پشتیوان سادق، عەلی حسێن و دڵشاد شەهاب، پێكدێن.

لەبارەی ئامانجی سەردانەکە، مەحمود محەممەد وتی"تەنیا بۆ بەسەرکردنەوەیەوەو بە هیچ شێوەیەک" گفتوگۆی سیاسی ناکەن."

وتیشی"گفتوگۆی سیاسی دەمێنێت بۆ کاتێکی دیکە."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×