وەزارەتی پێشمەرگە: لەڕێگەی بانكەكانەوە مووچەی بندیواری پێشمەرگە نامێنێت
  2021-10-23       458       

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، وەزارەت لە پرۆسەی چاكسازی بەردەوامە و بەئەلكترۆنیكردنی مووچەی پێشمەرگەش كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆ ئەمە مانگەش لیوای یەكی پیادە مووچە لە بانك وەردەگرن، دەشڵێت،”سودی بە ئەلكترۆنیكردنی مووچە ئەوەیە بندیوار نامینێت”.

ئاوێنه‌: عەمید عوسمان محەمەد ، بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاندووە، پرۆسەی بەئەلكترۆنیكردنی مووچەی هێزی پێشمەرگە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە و لە ئێستادا لیوای یەكی هێزی پێشمەرگە مووچەیان بە چەك لە بانك وەردەگرن و سەرجەمیان چەكیان بۆ دروستكراوە.

ڕاشیگەیاند، لە داهاتوودا تەواوی هێزی پێشمەرگە لە ڕێگەی چەك لە بانك مووچەكانیان وەردەگرن، ئەو كارە ئەوەیە كە هێنان و بردنی پارە بە دەست نابێت و بانكەكان دەبنە شوێنی مووچە و وەزارەت قۆناغێكی دیكە لەچاكسازی دەستی پێكردووە و كاری زیاتریش دەكرێت و ئەركی دیكەش لە چاكسازی بەجێ دەگەیەنێت و ئەمە خاڵێكی دیكەی چاكسازییە.

ئاشكراشیكرد، سودێكی دیكەی بەئەلكترۆنیكردنی مووچە ئەوەیە بندیوار نامینێت و ژمارە حیساب و پەنجەمۆر هەیە و ئەو كەسەی چەكی بۆ دەكرێت ، داتا و زانیاریی تەواوی هەیە و ڕێگرییەكی باشە بۆ ئەوانەی كە بندیوارن، بۆیە ئەمە ھەنگاوێكی باشی چاكسازیی وەزارەتی پێشمەرگەیە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×