ماڵپەڕێكی ئەمریكایی: هەینی داهاتوو بارانبارین زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
  2021-10-27       633       
ماڵپەڕی ئەكوا ویزەری ئەمریكایی پسپۆڕ لە بواری كەشناسی جیهان، پێشبینی دەكات ڕۆژی هەینی داهاتوو، باران بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.

ئاوێنە: بەپێی پێشبینییەكانی ماڵپەڕی ئەكوا ویزەری ئەمریكایی كە پسپۆڕە لە بواری كەشوهەوا، پێشبینی دەكات ڕۆژی هەینی داهاتوو 29ی تشرینی یەكەم، بارانبارین زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە، هەر لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمیش، پێشبینی كردووە، ئەمڕۆ چوار شەممە پڕوشە باران لەناوچە شاخاوییەكان ببارێت، و سبەینێ‌ پێنج شەمەش ئاسمان نیمچە هەور بێت.

هەر لە بارەی كەشوهەوای هەرێمەوە، دەزگای كەشناسی عێراق، پێشبینی كردووە، لە ڕۆژانی هەینی و شەممەی داهاتوو باران بارین زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×