‎تیمی گۆڕان لەحکومەت: لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا لەبەرژەوەندی خوێندکاران بڕیار دەدەین
  2021-11-23       363       
‎تیمی بزوتنەوەی گۆڕان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنن كه‌ لەکۆبونەوەی سبه‌ی‌ ئەنجومەنی وەزیراندا لەبەرژەوەندی خوێندکاران بڕیار دەدەن.

ئاوێنه‌: لەراگەیەندراوێکدا، تیمی بزوتنەوەی گۆڕان لەحکومەتی هەرێم جەخت لەبەدیھێنانی خواستەکانی خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکان بۆ گەڕاندنەوەی دەرماڵەکانیان دەکەنەوەو دەڵێن، "وەک هەمیشە لەکۆبونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران بەھاوبەشی لەگەڵ وەزیرەکانی دیکەدا، کاریانکردووە بۆ ھێنانەدی بەرژەوەندی و داخوازی و داواکاری هاوڵاتیان و چین و توێژە جیاوازەکان لە هەر ئاستێکدا بوبێتن."


‎دەشڵێن؛ ئامادەکاری کراوە کە سبەینێ لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بەگوێگرتن لەپێشنیازو سەرنجی لایەنە پەوەندیدارەکان، داواکاری خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکان بۆ بەستنی دەرماڵەی پیشەیی خوێندن، لەبەرژەوەندی ئەوان یەکلابکەنەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×