وەزارەت: پێشمەرگە لە سنوری كفری پەلامارێكی داعشی تێكشكاند
  2021-11-28       454       

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەمشەو یەكشەممە، چەكدارانی داعش پەلاماری خڵێكی پاسەوانیی هێزەكانی پێشمەرگەیان لە سنوری كفری داوە، بەڵام پەلامارەكەیان لەلایەن پێشمەرگەوە تێكشكێنراوە.

ئاوێنە: وەزارەتی پێشمەرگە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئەمشەو کاتژمێر 10:18 خولەكی شەو، تیرۆریستانی داعش لە پەلامارێکی ترسنۆکانەدا، پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگەیان لە سنووری فەوجی 3ی  لیوای 17ی پیادەیان لەسنوری (کفری)دا. "

ئەوەشی وتوە" هێزەکانی پێشمەرگە، ئازایانەو نەبەردانە، بە توندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان دایەوەو چەکداران و تیرۆریستانی داعشیان ڕاوناوە."

وەزارەتی پێشمەرگە جەختی كردۆتەوە كە "لەئێستادا بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی  پێشمەرگە دایەو، هێزەکانی پێشمەرگە لە راوەدوونانی تیرۆریستان بەردەوامن."

<strong> 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×