ئەمڕۆ دادگا بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئومێد بەرۆشکییەوە دەدات
  2021-12-06       313       
ڕۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی ئەمڕۆ دووشەممە جارێکی دیکە لەلایەن دادگای دهۆکەوە دادگایی دەکرێت و بڕیار لەبارەی دۆسیەکەی دەدرێت.

ئاوێنه‌: بڕیارە لە دادگای کەتنی دهۆک ئەمڕۆ کۆتا بڕیار لەبارەی کشاندنەوەی سکاڵای سەر ئومێد بەرۆشکی بدرێت، کە پێشتر لەلایەن مەلا ئیحسان ڕێکانی پەرلەمانتاری پارتییەوە لەسەری تۆمارکرابوو.

ئومێد بەرۆشکی لەسەر ئەو سکاڵایە لەلایەن دادگای دهۆکەوە بە ماوەی شەش مانگ زیندانی سزادرا، دواتر مەلا ئیحسان سکاڵاکەی کشاندەوە، دادگای دهۆک ئەمڕۆ لەوبارەیەوە بڕیاریی کۆتایی دەدات، ئەگەر کشاندنەوەی سکاڵاکە قبوڵ بکرێت لەلایەن دادگاوە ماوەی سزاکەی بەرۆشکی کۆتاییدێت و ئازاد دەکرێت.

ئومێد بەرۆشکی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان ماوەی ساڵێک زیاترە لە زیندانە، بەچەند دۆسیە و تۆمەتێکی جیاواز، پێشتر لەلایەن دادگاوە بۆ ماوەی ساڵێک و دوو مانگ سزای بەسەردا سەپێنرابوو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×