ئا: ئاوێنە
ڕۆژنامهیهكى ئهمریكى زانیاریی گرنگو مهترسیدار لهبارهى بڵاوبونهوهى ماده هۆشبهرهكان بهگشتیو بهتایبهت جۆرێكیان لهناو گهنجاندا ئاشكرادهكاتو ڕاشیدهگهیهنێت، "پارته دهسهڵاتدارهكان لهپشت ئهوكارهوهنو گروپه چهكداریهكانیش ئاسانكاریی دهكهنو خۆیشیان لهئهفغانستانهوه مادهى هۆشبهر دههێننه عێراقهوه".
ڕۆژنامەی "مۆنیتۆر"ی ئەمریکی لەڕاپۆرتێکدا لەژێر ناونیشانی (عێراق چۆن ڕوبەڕوی سودمەندانی بازرگانیی مادە هۆشبەرەکان دەبێتەوە؟) تێیدا تیشکیخستۆتەسەر بازرگانیی مادە هۆشبەرەکانو بڵاوبونەوەی لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق، ئەمەش وایکردوە چالاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەو وڵاتە هەڵمەتێک لەئینتەرنێتدا بۆ وشککردنی سەرچاوەی ئەو بازرگانییە دەستپێبکەن، بەوپێیەی ئەو بازرگانییە یەکێکە لەگرنگترین سەرچاوەکانی پارەدارکردنی پارتە دەستڕۆیشتوەکانو مافیای چەک لەوڵاتدا.
ڕۆژنامە ئەمریکییەکە لەڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو هەڵمەتە ئەلیکترۆنییەی گەنجانی عێراق دەستیانداوەتێ ئەوە ڕوندەکەنەوە کە ئەو پارتە سیاسیانەی دەستیان لەسەرکوتکردنی خۆپیشاندانو ناڕەزایەتییەکانی کۆتایی ساڵی 2019دا هەبوو کە دژ بەپرۆسەی سیاسیی لەوڵاتدا بەڕێوەچون، هەر ئەوانە بڵاوکردنەوەی مادە هۆشبەرەکان لەناو گەنجاندا وەک جۆرێک لەتۆڵەکردنەوە بەکاردەهێنن.
هەروەک بەپێی ڕۆژنامەکە، چەند سەرچاوەیەکی نزیک لەهێزە ئەمنییەکانی عێراق باسیان لەوەکردوە، بڕێکی زۆر لەمادە هۆشبەرەکان لەڕێگهی خاڵە سنورییە نافەرمییەکانی نێوان عێراقو ئێران کە لەژێر کۆنترۆڵی گروپە چەکدارییەکاندایە داخڵی عێراق دەکرێت، بەشێوەیەک ئەو گروپە چەکداریانە خۆیان لەئەفغانستانەوە بڕێکی زۆر لەو مادەیە دەهێنن.
لای خۆیشیانەوە ڕۆژنامەنوسە عێراقییەکان جەختیانکردۆتەوە، بازرگانیکردن بەمادەی هۆشبەری (کەپتاگۆن) بەشێوەیەکی فراوان لەپارێزگاکانی ڕۆژئاوای عێراق پەرەیانسەندوە، ئەویش دوای ئەوەی ناوچەکانی نێوان قائیمو ڕوتبە کەوتە ژێر کۆنترۆڵی گروپە چەکدارییەکان کە ئەمەش پڕۆسەی هێنانی مادەی هۆشبەری لەسوریاشەوە بۆ ئاسانکردن.
ئەوەش هاتوە، "ئاسانی هێنانەژوری مادە هۆشبەرەکان بۆناو خاکی عێراق مانای لاوازی دەزگا ئەمنییەکانی عێراق لەسەر سنورەکانو شکستهێنانی کۆنترۆڵکردنی چاودێریکردنی ئەو سنورانە دەگەیەنێت، لەکاتێکدا ملیاران دینار لەپڕۆژەکانی بەئۆتۆماتیککردنی سنورەکانو بڵاوکردنەوەی کامێرای حەراری بۆ تۆمارکردنی هەموو جوڵەیەکی گوماناویی خەرجدەکرێت".