دەستەی ژینگە: لە 10 ساڵدا توركیا و ئێران یەك ملیۆن دۆنم دارستانی هەرێمیان سوتاندووە
  2022-01-12       624       


سەرۆكی دەستەی چاككردن و پاراستنی ژینگە ئاشكرایكرد ، لەساڵی 2010 تا ساڵی 2020 نزیكەی یەك ملیۆن دۆنم دارستان لەهەرێمی كوردستان لەناوچووە، هۆكاری سەرەكییش تۆپبارانەكانی توركیاو ئێرانە.

عەبدولرەحمان سدیق سەرۆكی دەستەی چاككردن و پاراستنی ژینگە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەنیازین دارستانی دەستكرد لەهەرێمی كوردستان دروست بكەین بۆ ئەوەش لەرێگەی چەند كۆمپانیایەكەوە دەست بە دروستكردنی بەشێوەی بچووك كراوە.

وەك سەرۆكی دەستەی ژینگە باسی دەكات لەرێگەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە توركیا و ئێرانیان وتووە كە كێشەی ئاو دروست نەكەن و دارستانەكان نەسوتێنن، دەشڵێت هەموو ئەو زیانەی توركیا و ئێران بە ژینگەی كوردستانیان گەیاندووە لەپاش 10 ساڵی تر كاریگەری لەسەر خۆشیان دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×