پەرلەمانتارێکی پارتی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌تیده‌كاته‌وه هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌نێوان حزبه‌كه‌ی‌و یه‌كێتیدا هه‌بێ په‌یوه‌ست به‌پۆستی سه‌رۆك كۆمار.
ئاوێنه: مەحما خەلیل، پەرلەمانتاری پارتی لەپەرلەمانی عێراق بەئاژانسی هەواڵی مەعلومەی ڕاگەیاندووە، "قسەکردن لەبارەی ڕێككه‌وتنی پارتی‌و یه‌كێتی بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پۆستەکان‌و پێدانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بەیەکێتی له‌به‌رامبه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار، ئه‌و قسانه تەنها بابەتی میدیایەو هیچ ڕێکەوتنێکیان لەسەر نەکراوە".
ناوبراو ده‌ڵێت، "گەڕی داهاتوی كێبڕكێی نێوان یەکێتی‌و پارتی لەناو پەرلەمان ده‌بێت، پێشبینی بردنەوەی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان هۆشیار زێباری دەکەین لەکێبەرکێی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار".
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارەکەی پارتی، هەردو کاندیدەکەی پارتی‌و یەکێتی کێبڕکێ دەکەن‌و گەر کەسێکیان سێیەکی دەنگەکانی بەدەستهێنا ئەوە براوە دەبێت، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە لەگەڕی دووەمدا لەبەرژەوەندی پارتی دەنگدانەکە کۆتایی بێت.