هاتوچۆی سلێمانی: رێگای گۆیژەو ئەزمڕ بەربەست كرا
  2022-01-28       437       

هاتوچۆی سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، بەهۆی بونی بەستەڵەك و مەترسی لەسەر شۆفێریكردن، هەردو رێگای چونە سەرەوە بۆ شاخی گۆیژەو چیای ئەزمڕ، بەربەست كران.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"‎بەهۆی بونی بەستەڵەک و مەترسی لەسەر شۆفێریکردن، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هەردو ڕێگای چونە سەرەوە بۆ شاخی گۆیژەو چیای ئەزمڕ بەربەست دەکات."

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەم بڕیارە لەپێناو سەلامەتی شۆفێران و هاوڵاتیان جێبەجێ دەکرێت لەلایەن مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە، ئەو ڕێگایانەش بەداخراوی دەمێننەوە تا ئەوکاتەی شیاو دەبن بۆ شۆفێریکردن تیایاندا."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×